رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، رێک کەوتوون رۆژی چوارشەممە ٢ی٩ی پ٢٠٢٠ پەرلەمانی کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانی خولی پاییزەی خۆی بکاتەوە.
ئەم وەرزی نوێیەی یاسادانان تا رۆژی١ی٣ی٢٠٢١ بەردەوام دەبێت و پەرلەمان و حکوومەت ماوەی مانگێک دەرفەتیان دەبێت پرۆژەیاسا و پێشنیازەیاسا پێشکەش بکەن.
ھەر بەپێی زانیارییەکان جگە لە دەستپێکردنەوە خولی نوێی یاسادانان، بڕیارە چەند بەرنامەیەکی دیکەش بخرێنە چوارچێوەی کارەکانی پەرلەمانی کوردستانەوە.
باسنیوز
