وەزارەتی تەندروستی: ژمارەی توشبون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لەوەی دەستنیشان دەکرێت
لە هەولێر دۆخەکە باشتر بوە بەراورد بە سێ هەفتە لەمەوبەر، لە دهۆک روی لە زیادبونە
خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "ئێستا هەرێمی کوردستان لە قۆناغی بڵاوبونەوەی فراوانی ڤایرۆسەکەیە و ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاوبوەتەوە، بەڵام لە شوێن بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە بەنمونە ئێستا لە هەولێر دۆخەکە باشتر بوە بەراورد بە سێ هەفتە لەمەوبەر، لە دهۆک روی لە زیادبونە، لە سلێمانی دوای ئەوەی کە بۆ ماوەیەک باش بو ئێستا سەرەتای زیادبونی بەشێک لە حاڵەتەکانە".
تا ئێستا نزیکە لە ستانداردی جیهانی و کەمتر 4% لەو نەخۆشخانەی کە تۆمارکراون، چونکە ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەوە زیاتر کە دەستنیشاندەکرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی مردوانی پەتاکە تا ئێستا نزیکە لە ستانداردی جیهانی و کەمتر 4% لەو نەخۆشخانەی کە تۆمارکراون، چونکە ئێستا ژمارەیەکی زۆر لەوە زیاتر کە دەستنیشاندەکرێت لە کۆمەڵگەدا هەیە و راستەوخۆ چارەسەر وەردەگرن لەماڵەوە لەبەرئەوەی توشبوان بڵاوە.
تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی ئەو بڕە هاوکاریەی کە پێشکەشمان دەکەن لە ئاستی پێویستدا نیە
خاڵس قادر باسی لەوەشکرد، تا ئێستا ئەو هاوکاریانە کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهان و وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە دەگاتە دەستی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان وەکو پێویست نیە، چونکە فشارەکان یەکجار زۆرن، بەتایبەتی لەو دو مانگەدا ژمارەکان یەکجار زۆربون، پێشوتر هاوکاریان بۆ دەهات ئێستاش هەماهەنگیان هەیە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق و رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەڵام ئەو بڕەی کە پێشکەشمان دەکەن لە ئاستی پێویستدا نیە، ئەوەشیان بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگەیاندوە، تا ئێستا نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە لە هەرێمی کوردستانە، ئێستاش ترسیان هەیە لەوەی بڵاوبونەوەکە لە نێو ئاوارەکان بێت توشی کارەسات دەبن.
ئەوەشی خستەڕو، "بۆ ئەوەی بتوانین شوێنی توشبوانی نوێ بکەینەوە بەردەوام بێدەکان بەپێی پێویست زیاد دەکەین، لە هەولێر و سلێمانی و لە هەمو شوێنەکانی دیکەش، پلانی ئێمە ئەوەیە کە بتوانین شوێن بۆ چاودێر چڕ زیادبکەین، پلانی دوەممان زیاتر تەرکیز کردنە لەسەر هۆشیار تەندروستی، چونکە ئەگەر خەڵک باشتر پابەندی رێنمایەکان نەبن قورسە چارەسەری ئەو ژمارە زۆری نەخۆش بکەین کە رۆژانە توش دەبن و سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن".
خەندان-
