شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدایە
بەپێی زانیارییەکان ئەمرۆ شەممە ٣٠ی٨ی٢٠٢٠، دوو لیژنە لە وەزارەتی پلاندانان و دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوونەتە بەغدا بۆ دارشتنی رەشنوسی بودجەی عێراق.
ھەر بەپێ زانیارییەکان ئەو شاندە لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی عێراق چونەتە بەغدا و بریاریشە سبەی دووشەممە ٣١ی٨ی٢٠٢٠، لیژنەی نوسینەوەی رەشنوسی بودجە کۆببێتەوە و ئەم کۆبوونەوانەش تاکو کۆتایی مانگی نۆ تا ئەو کاتەی رەشنوسی بودجەکە ئامادە دەکرێت بەردەوام دەبێت.
هەروەها لەسەر داواکاری سندوقی دراوی نێودەوڵەتی داوا لە حکوومەتی عێراق کراوە یاسای سیستەمی بودجە بگۆرن لە یەک ساڵی بۆ سێ ساڵی، ئێستاش ھەولێر و بەغدا لەسەر ئەم داواکارییە سەرقاڵی نووسینەوەی رەشنوسی بودجەن بۆ سێ سالێ داھاتوو.
باسنیوز
