سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆكى ده‌زگاى مين واژوو كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆكى ده‌زگاى مين واژوو كرد
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمیى بۆ دامه‌زراندنى جه‌بار مسته‌فا ره‌سووڵ، وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مين له‌ هه‌رێمى كوردستان، واژوو كرد.

له‌ وته‌يه‌كدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى، كاره‌كه‌ى به‌ گرنگ و نيشتمانیى له‌ قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان و رێكخراو و ئاژانسه‌ بيانييه‌كانى ئه‌و بواره‌ هاوكاريى ده‌زگاكه‌ بكه‌ن، هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ دووپاتكرده‌وه‌.














باسنيوز



Top