دەزگاكانی هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە

دەزگاكانی هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئاستی دەزگاكانی هەڵبژاردن كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی یاسای نوێی هەڵبژاردنی عێراق كرد.

خەسرەو گۆران، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی رایگەیاند: "ئێمە لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان لە گفتوگۆداین، ئەمرۆ لەگەڵ یەکێتی لەسەر ئاستی دەزگای ھەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەیەکمان ئەنجام دا بۆ ھەماھەنگیی زیاتر لەبارەی یاسای نوێی ھەڵبژاردنی عێراق، بریار درا لە داهاتوودا دانیشتنی خولیمان ھەبێت و ھەماھەنگیشمان ھەبێت، تا لەبارەی کۆمسیۆن و یاسایاكانی تایبەت بە هەڵبژاردن لە عێراق هەماهەنگ بین“.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار دراوە، لەگەڵ لێژنەی یاسایی و فراكسیۆنی هەردوو حزب کۆبوونەوە ئەنجام بدەن و لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی یەک ھەڵوێست بن و زەرەر بە دەنگدەری كورد نەدرێت لە ناوچە كوردستانییەكان.

جەختیشی لەوە كردەوە كە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ماوەی دە تا دوازدە مانگ پێویستە، جگە لەوەی دەبێت دۆخی هەندێك لە ناوچەكان ئاسایی بكرێنەوە، بە تایبەتیش كەركووك كە دەبێت هێزە چەكدارەكانی تێدا نەمێنێت.












باسنیوز



Top