ھەولێر پلازمای خوێن دەبەخشێتە دھۆک

ھەولێر پلازمای خوێن دەبەخشێتە دھۆک
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بانکی خوێنی پارێزگای ھەولێر بڕێک پلازمای خوێن لە چاکبوانی کۆرۆنا ببەخشێتە تەندروستیی پارێزگای دھۆک.

پەیامنێری (باسنیوز) لەمبارەوە رای گەیاند بڕیارە سەعات:٣:٣٠ ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە ٣٠ی٨ی٢٠٢٠لە بانکی خوێنی ھەولێر بڕێکی زۆر پلازمای خوێن کە هی چاکبوانی پەتای کۆرۆنایە، ببەخشرێتە، تەندروستیی پارێزگای دھۆک هەتا بۆ تووشبوانی کۆرۆنا بەکار بهێدنرێت.

بڕیاریشە ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە بانکی خوێن ئەو پلازمایە رادەستی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دھۆک بکرێت.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە دوێنێ شەممە بڵاو کراوەتەوە، لە پارێزگای دهۆک هەتا ئێستا ٩١ هەزار و ٩٣٦ پشکنین کۆرۆنا کراوە و تا ئێستا دوو هەزار و ٦٥٣ هاووڵاتیی تووشی کۆرۆنا بوون.

لە کۆی تووشبوان هەزار و ٤٤٥ کەس لە پەتاکە چاک بوونەتەوە و هەتا ئێستاش ٤٤ هاووڵاتی لە دهۆک بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.















باسنیوز





Top