چەمی ئاوەسپی و زەویی جووتیارانی کورد لە خورماتوو هاوەنباران كرا
ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموكرای كوردستان، رایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 29/8/2020 چەمی ئاوەسپی لە نزیك قەزای خورماتوو هاوەن باران كراوە و دوو هاوەن لەناو کشتوکاڵی جووتیاران کورد کەتووە."
گوتیشی: "بە دیاریكراوی پێنج گوللەهاوەن لە چەمەكە و دەوروبەری كەوتوونەتەوە، هاوكات دوو لە گوللەهاوەنەكان لەناو زەویی جووتیارانی كوردا كەوتوونەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە لەو كاتەدا شوانكارە و جووتیاران لە چەمەكە نەبوون، بۆیە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە."
ئەو بەرپرسەی پارتی راشی گەیاند: "بارەگانی حەشدی شەعبی نزیكە لەو چەمەوە کە هاوەنباران کراوە."
ئاوە سپی ڕووبارێکە کەلە گەرمیانەوە تێپەڕ دەبێت و بەنداوێکیشی لەسەر بەستراوە و ڕووبارەکە سەرچاوەی ئاوی زەویی کشتوکاڵیی جووتیارانی سنووری گەرمیان و خورماتووە و بووەتە هۆی کەسکایەتی و بووژانەوەی کشتوکاڵی ناوچەکە و بەنداوی ئاوەسپیش شوێنێکە بۆ سامانی ماسی.
باسنیوز
