بافڵ تاڵەبانی تووشی کۆرۆنا بوو

بافڵ تاڵەبانی تووشی کۆرۆنا بوو
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئێستا باری تەندروستیی جێگیرە.

دەقی نووسینەکەی بافڵ تاڵەبانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک:

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

سەرەتا ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھەموولایەکتان دەخوازم.

دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە.

وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم.

داواکارم لەھەمووانیش پابەندی رێنماییەکان بن و پێکەوە رێگربین لەبڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان.

دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەھەموو نەخۆشی و پەتایەک.

بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردست


rudaw
Top