مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا ده‌كات

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ "فلۆرەنس پارلی"، وەزیری بەرگری فەرەنسا كرد.

فلۆرانس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا ئه‌مڕۆ دوای سه‌ردانێكی بۆ به‌غدا گەیشتە هه‌ولێر.

وەزیری بەرگریی فەرەنسا، ئێوارەی دوێنێ به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبووەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی فلۆرانس پارلی ئاشکرای کردبوو لە کۆبوونەوەکانیدا پارلی، بابەتی "دەستوەردانەکانی تورکیا" لە خاکی عێراق تاوتوێدەکات، بەتایبەتی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان.

بەم سەردانەی، پارلی دەبێتە دووەم وەزیری فەرەنسی، لەدوای ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کە لە ماوەی شەش هەفتەی رابردوودا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکه‌ن




k24
Top