شەقڵاوە.. دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو داگیرا

شەقڵاوە.. دەست بەسەر کۆمەڵێک کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو داگیرا
لە هەڵمەتێكدا لێژنەی چاودێریی بازاڕ لە قایمقامیەتی شەقڵاوە بەدواداچوونیان بۆ چەندین دووكانی نێو بازاڕ دەست پێ كردووە و تواندراوە دەست بەسەر 78 كیلۆ مادەی بەسەرچوودا بگیرێت.

ئیبراهیم شێخەڵا قایمقامی شەقڵاوە ڕایگەیاند: "لێژنەی چاودێری و بەداچوونی قایمقامیەتی شەقڵاوە لە درێژەی چاودێری و بەدواداچوونیان بۆ ناو بازاڕ، چەندین ماركێت و دووكان و نانەواخانە و چەندین شوێنیان بەسەر کردووەتەوە كە پێدوایستیی خۆراكی ڕۆژانە بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەن.

گوتیشی: "لەو هەڵەمتەدا دەست گیراوە بە سەر 78 كیلۆ مەوادی تێكچوو كە بەرواری بەكارهێنانیان بەسەر چووبوون و ئەو خاوەنی شوێنانەش سزا دران كە خۆراكی ماوە بەسەرچوویان هەبووە".












باسنیوز


Top