لە سنووری كەركووك تیرۆریستێكی داعش دەستگیر كرا

لە سنووری كەركووك تیرۆریستێكی داعش دەستگیر كرا
دەزگای هەواڵگیریی عێراق لە ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای كەركووك، تیرۆریسیتێكیان دەستگیر کردووە كە پێش ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 زانیاری لەسەر شوێن و پێگەی هێزە عێراقییەكان دەدا بە داعش.

لە ناییەی ریازی سەر بە پارێزگای كەركووك تیرۆریستێک دەستگیر كرا كە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر لە یاسای سزادانی عێراقی داواكراو بووە و پێشتر كاری كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر هێزە ئەمنییە عێراقییەكان بووە.

لە راگەیانەندراوی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/8/2020 بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستیە بە پشتبەستن بووە بە زانیاریی دەزگای هەواڵگیریی عێراق و پاش دەستگیركردنی، ئەو تیرۆریستە دانی بەوەدا ناوە كە زانیاری لەسەر جموجۆڵ و شوێنی هێزە ئەمنییەكانی عێراق كۆ كردوەتەوە و پاشان گەیاندویەتی بە تیرۆریستانی داعش".

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستە، (باسنیوز) پەیوەندی بە ئەحمەد محەمەد، ئەفسەر لە بنكەی پۆلیسی ریاز كرد و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئێمە وەك بنكەی پۆلیسی ریاز بەشداریمان لە چالاكی دەستگیركردنی ئەو تیرۆریستەدا نەكردووە.













باسنیوز



Top