بوومەلەرزەیەک سنووری ڕاپەڕینی هەژاند

بوومەلەرزەیەک سنووری ڕاپەڕینی هەژاند
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ بە پلەی ڕیختەر سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینی هەژاندووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "سەعات ٢ : ١٣ دەقیقەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧-٨-٢٠٢٠ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.٥ پلەی رێکختەر سنوری قەڵادزێ و رانیەی هەژاندووە".

ئاماژە بەوەش کراوە، بوومەلەرزەکە لە دوورى 18 کم لە قەڵادزێ و 42 کم لە پیران شەهرى ئێران وە بە قولایی 10 کم ڕووی داوە.













باسنيوز



Top