وەزیری پەروەردە زانیارى له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى قوتابخانه‌كان ده‌خاته ڕوو
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، بژاردەی سەرەكیی ئه‌وان ئەوەیە، دەوامی قوتابخانەكان لەكاتی خۆی دەست پێبكاتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/8/2020، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە دھۆك ڕاى گه‌یاند: "بژاردەی سەرەكیی ئێمە ئەوەیە دەوامی قوتابخانەكان لەكاتی خۆی دەست پێبكاتەوە، بەڵام دەبێ چاوەڕێی ھەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی بكەین لەبارەی دۆخەكە، ئەگەر ھەڵسەنگاندنی وەزارەتی تەندروستی ئەوەبێت كە دەوام بۆ چەند ھەفتەیەك لەكاتی خۆی دوا بخرێت، ئەوا بە باشی نازانین بیر لە بژاردەی دیكە بكەینەوە".
وه‌زیرى په‌روه‌رده ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "دەمانەوێت لەگەڵ پاراستنی گیانی مامۆستا و قوتابییان، كوالێتیی خوێندنیش بپارێزین".
ئالان حه‌مه‌سه‌عید باسى له‌وه‌ش كرد: "ھیچ بڕیارێك لەبارەی گۆڕانكاری لە دەوام نەدراوە، ئەوەی باس دەكرێت تەنیا تاوتوێكردنە و لە حاڵەتی ناچاری پەنا بۆ بژاردەی دیكە دەبەین، ئەمەش لەكاتێكدا كە په‌تاى كۆرۆنا لەوپەڕی ھەڵكشاندا بێت".
باسنيوز
