پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی میللیی کورد، خدر خۆشناو پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کردووە.

دەقی پرسەنامەکە:

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی میللی (خدر خۆشناو)م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/8/27
Top