هەولێر.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

هەولێر.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە هەولێر کەسێکی گیانی لەدەست داوە.

فازڵ حاجی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند کە کاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی هەولێر - خەبات لە نزیک عەلوە پێکدادانێک لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا پیکاب و بارهەڵگرێک ڕوویدا لە ئەنجامی رووداوەکە شوفێری پیکابەکە هەر لە شوێنی روووداوەکە گیانی لەدەست دا.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش دا کە شۆفێری تۆیۆتا پیکابەکە خەتاباری ڕووداوەکە بووە و خۆی کێشاوە بە دواوەوەی بارهەڵگرەکە کە لە تەنیشتی رێگاکە وەستابوو.

ڕوونیشیکردەوە کە شۆفێری پیکابەکە کە گیانی لەدەست داوە و کانولە بە دەستییەوە بووە کە ئەمەش نیشانەیەکە بۆ ئەوەی ئەو کەسە نەخۆش بووە و "دەکرێت بەر لە خۆپێداکێشانەکە کێشەی تەندروستی هەبووبێت یاخود مردبێت".


basnwes
Top