ڕێگای سەرەكیی خەلیفان- دۆڵی ئاڵانە نۆژەن دەکرێتەوە

ڕێگای سەرەكیی خەلیفان- دۆڵی ئاڵانە نۆژەن دەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خەلیفان، بە هاوكاریی كەرتی 2ی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی هەولێر، پڕۆژەی چاکكردنەوە و قیڕكردنەوەی رێگای سەرەكی (خەلیفان -دۆڵی ئاڵانە)ی دەست پێ كرد.

لەمبارەوە مەغدید عەریف ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان لە سنووری قەزای سۆران، رایگەیاند چەند شوێنێكی رێگای سەرەكیی (خەلیفان- دۆڵی ئاڵانە) تووشی ڕۆچوون بووەتەوە و چەندین تاسە و چاڵی تێدا بووە، ئەمەش گرفتی زۆری بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتیان دروست كردبوو، بۆ چارەسەركردنی داواكاریمان ئاراستەی سەرووی خۆمان كرد".

بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان گوتیشی: "ئەمڕۆ چوارشەممە 26-8-2020 بە هاوكاریی كەرتی 3ی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگەوبانی هەولێر، دەست كرا بە چاككردنەوە و قیڕتاوكردنی ئەم رێگا سەركییە و لە رۆژانی داهاتووشدا لەسەر ئەمكار و پڕۆژە خزمەتگوزارییانە بەردەوام دەبین"












باسنیوز



Top