ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى پشكنینى كۆرۆنا بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26/8/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه ، تێیدا هاووڵاتییان ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه پشكنینى كۆرۆنا به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه بۆ سێ بنكه‌ی ته‌ندروستی پۆلین كراوه، بۆ زانینی ئه‌نجامی پشكنین، سه‌نته‌ری داتا و زانیاری دانراوه:
1 - بنكه‌ی ته‌ندروستیی زانكۆ/ بۆ پشكنینی (گه‌شتیاران) ده‌توانن پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن، له سه‌نته‌ری داتا و زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه وه‌ربگرنه‌وه.
ناونیشان: نزیک كۆلێژی زانست/ زانكۆی سه‌لاحه‌ددین.
كاتی ده‌وام له كاتژمێر 8 و 30 خوله‌كى به‌یانی تاوه‌كوو 3 و 30 خوله‌كى ئێواره
2 - بنكه‌ی ته‌ندروستیی نازدار بامه‌ڕنی/ بۆ پشكنینی (كارمه‌ندانی كۆمپانیاكان) ده‌توانن پشكنینی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن، له سه‌نته‌ری داتا و زانیاری ئه‌نجامی پشكنینه‌كه وه‌ربگرنه‌وه.
ناونیشان: هه‌ولێر - 40 مه‌تری نزیك ده‌زگای ئاراس
كاتی ده‌وام له كاتژمێر 8 و 30 خوله‌كى به‌یانی تاوه‌كوو 3 و 30 خوله‌كى ئێواره
3 - بنكه‌ی ته‌ندروستیی مه‌لافه‌ندی/ بۆ پشكنینی به‌ركه‌وتوانی تووشبووی كۆرۆنا، ئه‌نجامى پشكنینه‌كه له سه‌نته‌ری داتا و زانیاری وه‌ربگرنه‌وه.
ناونیشان: هه‌ولێر - 100 مه‌تری، ته‌نیشت مزگه‌وتی خه‌دیجه الكبرى
كاتی ده‌وام له كاتژمێر 8 و 30 خوله‌كى به‌یانی تاوه‌كوو 3 و 30 خوله‌كى ئێواره
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، (سەنتەری داتا و زانیاری) بۆ مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینی كۆرۆنایه، کە ئەو هاونیشتمانییانەی لە ڕێگەی سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنا پشکنینیان ئه‌نجام داوه، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەی تایبەت دەستیشان کراوە وەکوو ئاسانکاری بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان کە لەخوارەوە ئاماژەی پێ کراوە:
1 - کاتی دەوام: لە گشت ڕۆژانی هەفتە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکوو 8ی ئێوارە دەبێت.
2 - کاتی پێدانەوەی ڕاپۆرتی ئەنجامی پشکنین لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکوو 4ی ئێوارە دەبێت.
3 - شوێن: سەنتەری داتا و زانیاریی كۆرۆنا لەنێو نەخۆشخانەی چاو، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای بنەسڵاوە گەڕەکی شارەوانی، تەنیشت یانەی ئاسۆی وەرزشی.
ژماره‌ی مۆبایله‌كان
07502578585
07502579292
07502580101
07502580202
باس‌نیوز
