خشتەی ئەو ( 12) مووچەیەی لە لایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە
بەپێی خشتەكە، كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگەكانی (٤، ٥، ٦، ٧، ٨ و ٩)ی ٢٠١٩ی لە مانگەكانی حەوتەوە تاوەكوو مانگی ١٢ دابەش كردووە كە سەرجەمی مووچەی مانگەكان كردوویەتی بە پێنج تریلیۆن و ٣٤٢ ملیار و ٥٤٢ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار.
هەروەها مووچەی مانگەكانی (١٠، ١١ و ١٢)ی ساڵی ٢٠١٩ و مووچەی مانگەكانی (١ و ٢ و ٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ی لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا دابەشكردووە كە سەرجەمی مووچەی دابەشكراوی ئەمساڵ پێنج تریلیۆن و ٣٦ ملیار و ٧٦٥ ملیۆن و ١٥٠ هەزار و ٧٢٠ دینار بووە.
پێشتر لە چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ ژمارەیەك كەناڵی میدیایی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گەیاندبوو: "تەمەنی ئه‌م كابینه‌یه ١٣ مانگه. له‌م ماوه‌یه‌دا ١٢ مووچه‌مان دابه‌شكردووه. خه‌ڵكێك بیه‌وێت راستییه‌كان بزانێت ئه‌و شتانه ده‌زانێت". هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و سێ مووچه‌ی له كابینه‌ی پێشوو، به قه‌رز یان به پاشه‌كه‌وت حیساب كرابوون و نه‌درابوون، ده‌بێت بمێننه‌وه به پاشه‌كه‌وت. ئه‌م حكوومه‌ته به‌رپرسه به‌رامبه‌ر به‌و مووچانه‌ی مانگانه ده‌یدات. ئه‌م حكوومه‌ته ته‌نیا نه‌یتوانیوه دوو مووچه وه‌ك خۆی بدات و خۆی گونجاند له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه بودجه‌ی له‌به‌ر ده‌ست بوو".
باسنيوز
