تەندروستیی گەرمیان: هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا لەژێر ئامێری هەناسەداندا نییە
ئەمڕ ۆ چوارشەممە بەرپرسێك لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان، ئاشكرای كرد هیچ تووشبوویەكی پەتای كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵا کە تایبەتە بە تووشبوانی پەتای كۆرۆنا نەماوە كە لەژێر ئامێری هەناسەداندا بێت.
ئەمڕ چوارشەممە 2020.8.26 عەباس عەبدولعەزیز، جێگری بەڕێوەبەی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، راگەیاند: "لەنێو نەخۆشخانەی قەڵا لە قەزای كەلار كە تایبەتە بە چارەسەری تووشبوانی پەتای كۆرۆنا، هیچ توشبوویەك نەماوە كە ئامێری هەناسەدان بەکار بهێنێت."
گوتیشی: "ماوەی دوو رۆژە هیچ حاڵەتێكی مردن بە پەتای كۆرۆنا لە گەرمیان تۆمار نەكراوە."
جێگری بەرێوەبەری تەندروستیی گەرمیان، داوای لە هاووڵاتیان كرد زیاتر خۆیان لە مەترسییەكانی پەتای كۆرۆنا بپارێزین، بۆ ئەوەی بە هەوڵی هەموو لایەك پەتاكە تێپەڕێنین.
باسنيوز
