ئاگادارییەک بۆ سوودمەندانی پڕۆژەی قەرزی بچووک بڵاو کرایەوە
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی قەرزی بچووك کە تێیدا هاتووە: "سوودمەندانی قەرزی بچووک ئاگادار دەکەینەوە ئەوانەی قیستی قەرزی بچووکیان لە ئەستۆ ماوە ئەنجوومەنی وەزیران بریاڕی دا بە درێژکردنەوەی ماوەی داشکاندنى ڕێژەی 15% لەو پێشینانەى حکوومەت کە لەلای هاووڵاتیيانە تاوەکو بەرواری 1/9/2020، وەک (پێشینەى خانووبەرە و پێشینەى هاوسەرگیـریی و قەرزى بچووک و پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی و پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری)".
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، ئەم داشکاندنە بەمەرجێکە کە هاووڵاتیيان ئامادەبن تەواوى بڕى پێشینەکان کە لە ئەستۆیان ماوە بۆ حکوومەت بگەڕێننەوە.
باسنیوز
