دەوامی پەروەردەی پشدەر بۆ ماوه‌ى ھەفتەیەک ڕاده‌گیرێت

دەوامی پەروەردەی پشدەر بۆ ماوه‌ى ھەفتەیەک ڕاده‌گیرێت
بەھۆی تووشبوونی ژمارەیەک فەرمانبەر بە پەتای کۆرۆنا، دەوامی پەروەردەی پشدەر بۆ ماوه‌ى ھەفتەیەک ڕاده‌گیرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مەحموود حوسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر ڕایگەیاند: "چوار فەرمانبەرمان لەناو پەروەردە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، بەداخەوە تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە"

گوتیشی: "لەپێناو خۆپاراستن و پابەندبوون بە ڕێنوێنیی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، بڕیارمان دا لە سبەی چوارشەممەوه 26/8/2020 تا ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو 2/9/2020، دەوامی ناو پەروەردەی پشدەر ڕابگرین".

بەڕێوەبەری پەروەردەی پشدەر باسی لەوەش کرد، بۆ ئەو مەبەستە لە نووسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروه‌ردەی سلێمانی و قایمقامیەتی پشدرەیان ئاگادار کردووتەوە.













باسنیوز



Top