سەرۆك بارزانی: دەنگی بارزان مەلا خالید هەمیشە لە یادی ئازادیخوازان دا دەمێنێتەوە

سەرۆك بارزانی: دەنگی بارزان مەلا خالید هەمیشە لە یادی ئازادیخوازان دا دەمێنێتەوە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی (بارزان مەلا خالید) پێشمەرگە و راگەیاندنكاری ناسراوی كوردستان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی٨ی٢٠٢٠، سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی (بارزان مەلا خالید) پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و تێیدا رایگەیاندووە: "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری گەلەكەمان و دەنگی زوڵالی ڕاگەیاندنی شۆڕش (بارزان مەلا خالید)ـمان پێ گەییشت. دەنگی بارزان مەلا خالید دەنگی پێشمەرگە و دەنگی ئازادیخوازی و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان بوو و هەمیشە لە یادی ئازادیخوازاندا دەمێنێتەوە".

دەقی پەیامەکە:

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی بارزان مەلا خالید

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و تێكۆشەری گەلەكەمان و دەنگی زوڵالی ڕاگەیاندنی شۆڕش (بارزان مەلا خالید)ـمان پێ گەییشت. دەنگی بارزان مەلا خالید دەنگی پێشمەرگە و دەنگی ئازادیخوازی و خەبات و كۆڵنەدانی گەلی كوردستان بوو و هەمیشە لە یادی ئازادیخوازاندا دەمێنێتەوە.

سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادەی نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەری خوالێخۆشبوو بارزان مەلا خالید و هەموو هەڤاڵانی و ڕاگەیاندنكاران و خەڵكی نیشتیمانپەروەری كوردستان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
25ـی ئابی 2020









باسنيوز



Top