له‌ هه‌رێمى كوردستان 677 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

له‌ هه‌رێمى كوردستان 677 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 677 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25/8/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆناى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 677 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون و 18 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌و 18 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، شه‌شیان له‌ هه‌ولێر بوون، حه‌وتیشیان له‌ سلێمانى و پێنج كه‌سیشیان له‌ دهۆك بوون.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٨١)

١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)
١٠٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٣ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشکنین: (٤٩٢٨ پشکنینی نوێ)
(١٥٨٥ هەولێر)، (٥٦٢ سلێمانی، ١٦٤ گەرمیان)، (٢٥٦٧ دهۆك)، (٥٠ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٦٧٧ تووشبووی نوێ)
(٣٤٣ هەولێر)
(٩١ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(١٩٤ دهۆك)
(١٦ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٣١٢ چاکبوون)
(٢٢٦ هەولێر)
(٢٧ سلێمانی، ٤١ گەرمیان)
(١٨ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٨ مردن)
(٦ هەولێر)
(٧ سلێمانی)
(٥ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٣١ (٢١٧٢٢ دەرچوو)
پشکنین ٢٨٦٣٦٢ (١١٧٦٥٤ هەولێر، ٨٣٤٥٨ سلێمانی، ٨٢٥٥٠ دهۆك، ٢٧٠٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٥٩٢٩ (١٠٦٠٦ هەولێر، ١١١٩٤ سلێمانی، ٣٣٢٥ دهۆك، ٨٠٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٥٤٩٤ (٦٠٦٩ هەولێر، ٧٧٦٢ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆك، ٧٢١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٤٨٧ (٤١٩٢ هەولێر، ٢٨٧٦ سلێمانی، ٢٣٥٢ دهۆك، ٦٧ هەڵەبجە)
مردن ٩٤٨ (٣٤٥ هەولێر، ٥٥٦ سلێمانی، ٣١ دهۆك ، ١٦ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٥ی ئاب ٢٠٢٠










باسنيوز



Top