د. به‌شیر حه‌داد: تا 3 مانگی دیكه ئه‌و بڕه‌پاره‌یه له به‌غداوه دێت و بڕیاره رێككه‌وتنی كۆتایی واژۆ بكه‌ین
د. به‌شیر حه‌داد، گوتی: "ئه‌م گفتوگۆیانه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌مێكه ده‌ستیان پێكردووه، به‌تایبه‌ت دوای پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له هێڵه گشتییه‌كانی حكوومه‌ت ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا بووه، کە گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا لە چوارچێوەی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هەر لەو چوارچێوەیەشدا گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دەستی پێکردووە، بەمەش توانرا له ساڵی 2019 به‌شێك له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له بودجه‌دا بچه‌سپێنرێت. ئێستاش له 2020 بودجه‌ی عێراق نییه، ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و دۆخه ئابووری و تهندروستییهیە، کە له عێراقدا ده‌گوزه‌رێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانرا گفتوگۆی شانده‌كان به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجامی ته‌واو. پێشبینی ده‌كرێت دوای ئەم سه‌ردانەی دواییان بۆ ئه‌مه‌ریكا، گه‌رموگوڕی لە گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غداوه بێته ئاراوه. بڕیاره به‌م نزیكانه شاندی كوردستان بێته‌وه بۆ به‌غدا و قسه له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه و خاڵه سنوورییه‌كان و ماده‌ی 140 بكرێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن".
گوتیشی: "دیار نییه تا ئێستا سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات یان نا، به‌ڵام شانده‌كه‌ی كوردستان دێت و حكوومه‌ت خۆی دیاری ده‌كات، به‌ڵام نازانم كێ سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لامانه‌وه، هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتنی ستراتیژیی درێژمه‌ودا، به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر هاتوو حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی رێككه‌وتن بێت و له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان مامه‌ڵه بكات و شایسته داراییه‌كانی كوردستان بنێرێ و خاڵه‌كانی رێككه‌وتن وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات، هه‌رێمی كوردستانیش پابه‌ند بێت به رێككه‌وتنه‌كه‌وه و وه‌ك خۆی جێبه‌جێی بكات، ئه‌و كاته ده‌كرێت ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیژییه واژۆ بكرێت، چونكه ناكرێت هه‌ر ساڵه و رێككهوتنێکی تازه بكرێت، یان هه‌ر حكوومه‌تێك له به‌غدا بگۆڕێت تۆ ده‌بێت دووباره دانوستانی له‌گه‌ڵ بكه‌یته‌وه، ناكرێت ئه‌م دۆخه هه‌روا به‌رده‌وام بێت، چاوه‌ڕان ده‌كه‌ین ئه‌م جاره رێككه‌وتنه‌كه درێژمه‌ودا بێت و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت".
راشی گه‌یاند: “ره‌نگه ئه‌م پاره‌ی ئێستا له به‌غداوه دێت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، ره‌نگه گفتوگۆكان گۆڕانكاری به‌سه‌ر رێككه‌وتنی پێشوودا بهێنن، ره‌نگه خاڵی دیكه‌یشی بۆ زیاد بكرێت. ئه‌م پاره‌یەی ئێستا دێت ئه‌م 300 و قسوور ملیاره بۆ ماوه‌ی 3 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، تا ئه‌و كاته‌ی بودجه‌ی 2021 دێته په‌رله‌مان و په‌سه‌ند ده‌كرێت، ئه‌و كاته بڕه بودجه‌یه‌كی دیكه، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوولا جێگیر ده‌كرێت، بەڵام تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2021 ئه‌م بڕهپارهیە به‌رده‌وام له به‌غدا بۆ هەولێر دێت”.
ئه‌وه‌شی خسته روو: “بارودۆخی عێراق هه‌ستیاره و ئاڵۆزی له هه‌ندێك له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هه‌یه، ئه‌ركی به‌ڕێز كازمی ئاسان نییه، ده‌بێت هه‌ندێك رێكاری كرده‌یی بكات، گۆڕانكاریی ریشه‌یی به‌ره‌و چاكسازیی ئیداری و ئه‌منی و چاكسازیی ئابووری بکرێت، نه‌ك به گواستنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك لێره بۆ ئه‌وێ، به‌ڵكوو ده‌بێت رێكاری هه‌میشه‌یی بكات، تا زاڵ بێت به‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی، تا ئارامی له عێراق دروست ببێت. ئه‌گه‌ر ئارامی بۆ عێراق دروست نه‌بێت، هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، چونكه ناكرێت له دۆخێكی نائارامی سیاسی و ئه‌منیدا هه‌ڵبژاردنێکی پاك و بێ گه‌رد ئه‌نجام بدرێت، بۆیه ده‌بێت پێش هه‌ڵبژادرن رێكاری توند بگرێته به‌ر، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵی نه‌بن، به‌ته‌نیا خۆی ئه‌مه‌ی پێی ناكرێت، بۆیه گرنگه به‌یه‌كه‌وه، به هه‌موو لایه‌كه‌وه ریشیهییانه چاره‌سه‌ری پرسی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی بكه‌ن”.
به‌شیر حه‌داد ده‌شڵێت: “ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ نایه‌ته ناو گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا، چونكه ناتوانێت راسته‌خۆ ته‌داخول له كاروباری عێراقدا بكات، به‌ڵام ده‌توانێت رۆڵی كاریگه‌ر ببینێت، ئێستا ئه‌مه‌ریكا له عێراق رۆڵ ده‌گێڕێت. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م رۆڵ گێڕانه بكاته هاندانێك بۆ عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ كوردستان به‌رده‌وام بن، بۆیه چاوەڕوان ده‌كرێت دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئەم دواییەیان بۆ ئه‌مه‌ریكا، گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا باش به‌ڕێوه بچن و گه‌رموگوڕ بن”.
له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئهمهریكاشەوە گوتیشی: "كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاسان نییه و به رۆژێك و دوو رۆژ ناكرێت، چونکە رێككه‌وتنی ستراتیژی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقدا هەیە، له‌م سه‌ردانه‌دا بۆ ئه‌مه‌ریكا شاندی عێراق رێككه‌وتنی تازه‌شیان مۆر كردووه، جارێ نازانین وردهكارییەکەی چییه، به‌ڵام به عێراق و كوردستان و ئه‌مه‌ریكاشه‌وه وا ده‌بینرێت، كه بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كوردستان پێویسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا مه‌ترسیی داعش هه‌یه و دۆخی ئه‌منی جێگیر نییه و سوپای عێراق به‌ته‌نیا ئه‌و توانایەی نییه ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه، له‌و ناوچانه‌ی سوپای عێراقی به‌ته‌نیا لێیه، به‌تایبه‌ت لە كه‌ركووك و شوێنه‌كانی دیكه و پێشمه‌رگه‌ی لێ نییه، دۆخه‌كه ناجێگیره و داعش جووڵه‌ی زۆره و وای كردووه دیمۆگرافیای شوێنه‌كه بگۆڕێت و خێزانه كورده‌كان زیانیان پێ بگات، بۆیه كشانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق و كوردستاندا نییه و مه‌رجیش نییه هه‌ر بڕیارێك ئه‌مه‌ریكا ده‌یدات، له‌و بابه‌ته‌وه بۆ عێراق بۆ كوردستانیش وابێت”.
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، مه‌رج نییه رێككه‌وتنی واشنتۆن و به‌غدا بهێته په‌رله‌مانی عێراق، چونكه پێشووتر رێككه‌وتنیان كردووه، لێره خاڵه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه، بۆیە رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا پێویست نییه بێته په‌رله‌مانی عێراق، چونكه له‌نێوان دوو حكوومه‌تدا كراوه.
باسنيوز
