پەیامی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ئەنفالی بادینان
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "بۆ گه‌لى كوردستان ئه‌نفال، ته‌نها رووداو و ژماره نییه، به‌ڵكوو جینۆسایدکردن و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی میلله‌تێك بووه به مێژوو و جوگرافیا و شوێنه‌وار و ژینگه‌كه‌یه‌وه، كه كاریگه‌رییه‌كانی تا ده‌یان ساڵی دیكه‌ش ده‌مێننه‌وه.
دەقی پەیامەکە:
32 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمی به‌عسی عێراق له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، دوا قۆناغی ئەنفالی لە بادینان ئەنجام دا و لەم شاڵاوەدا هەزاران کەسی شەهید و بێسه‌روشوێن کرد و سه‌دان گوندیشی خاپوور كرد.
بۆ گه‌لى كوردستان ئه‌نفال، ته‌نها رووداو و ژماره نییه، به‌ڵكوو جینۆسایدکردن و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی میلله‌تێك بووه به مێژوو و جوگرافیا و شوێنه‌وار و ژینگه‌كه‌یه‌وه، كه كاریگه‌رییه‌كانی تا ده‌یان ساڵی دیكه‌ش ده‌مێننه‌وه.
ئەم یادە خه‌مناكانە پێویستە هەمیشە هاندەری زیاترمان بن بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان و یادکردنەوەی قوربانیانی ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کوردستان ئەنجام دراون. یه‌كێك له مافه یاسایى و ده‌ستووریەکانیشمان، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانه به پێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق.
له كۆتاییدا سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ئه‌نفال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی رزگاریخوازى كوردستان داده‌نه‌وێنم.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/8/25
باسنيوز
