چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دوو هاووڵاتیی کورد لە عەفرین دەڕفێنن
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دوو هاووڵاتییە کوردەکە بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی تورکیا رفێندراون و بە تۆمەتی جیاجیا، خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوە.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین ناوی دوو هاووڵاتییەکەی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە؛
- محەمەد قەرە بن مامەدی، خەڵکی عەفرین و تەمەن 55 ساڵ
- خەلیل حاجی ئۆسۆ، موختاری گوندی راجەی سەروو
لە کاتی داگیرکردنی عەفرینەوە لەلایەن میلیشیا توندڕەوە سوورییەکانی سەر بە تورکیا، چەکدارانی ئەو میلیشیایانە بەردەوام هاووڵاتییانی کورد دەڕفێنن و دەکوژن و دەست بەسەر موڵک و ماڵیاندا دەگرن.
باسنيوز
