له هه‌ولێر دوو بنكه‌ى دیكه‌ى پشكنینى كۆرۆنا زیاد ده‌كرێن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، نووسراوێكى ده‌ركردووه و تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، بڕیاریان داوه دوو بنكه‌ى دیكه‌ى پشكنینى كۆرۆنا زیاد ده‌كرێن، كه هه‌ریه‌كه له بنكه‌ى ته‌ندروستیی مهلافهندى/ بۆ به‌ركه‌وته و نه‌خۆشى، بنكه‌ى ته‌ندروستیی نازدار بامه‌ڕنى/ بۆ كۆمپانیا و ڕێكخراوه‌كان.
باسنيوز
