وەزارەتی تەندروستی: ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکانی وەرزی سەرما دەکرێت
گوتەبێژی وزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، پێدەچێت پەتاکانی وەزری سەرما کاریگەریی خراپییان ھەبێت کە ھاوکات لەگەڵ بوونی پەتای کۆرۆنا، تووشی ھاووڵاتـیان ببێت، بۆیە ئامادەکاری پێویست بۆ ئەو بابەتە دەکەین".
د. محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند: "وەک وەزارەتی تەندروستی، ئامادەکاریی تەواو دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردنی پەتاکانی دیکەی وەرزی پاییز و سەرما، چونکە پێمانوایە دەکرێت ئەو پەتا وەرزییانە کاریگەریی خراپیان ھەبێت کە ھاوکات لەگەڵ بوونی پەتای کۆرۆنا، تووشی ھاووڵاتییان ببێت".
گوتیشی: "بۆ ئەو مەبەستە وەک وەزارەتی تەندروستی ئامادەکاری و پلان وەک پێشکەشکردنی ڕێنمایی خۆپارێزی لە پەتاکان و پێشکەشکردنی چارەسەر و دابینکردنی پێداویستیی چارەسەر و دابینکردنی پێکوتەی پەتاکان و دابینکردنی شوێن و کارمەندی پیۆیست بۆ نەخۆشخانەکان دادەڕێژین".
بە گوتەی د.محەمەد قادر ساڵانە کاریگەریی پەتا وەرزییەکان لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی دیکە جیاوازە، بۆیە دەکرێت زانیاری و لێکدانەوەکانیش بۆ ئەو پەتا وەرزییانە کۆڕانگارییان بەسەردا بێت.
باسنيوز
