مەلا بەختیار: بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە(٢٤-٨-٢٠٢٠) لە میانەی سیمینارێکیدا کە لە ژێر ناونیشانی "مەترسییەکانی دۆخی نێودەوڵەتی- ئیقلیمی لەسەر ھەرێمی کوردستان"مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "ھەموو کارێکی چاکسازی دەبێت پشتیوانی لێ بکرێت، حكوومەتی ھەرێمی کوردستان چەند دەتوانێت ئەم چاكسازییە بەرێتە پێشەوە جێگەی رێزە و پاڵپشتی دەکەین، بەڵام بەبۆچوونێ من دۆخەكە تا لە گێژەنە دەرنەچووە و نائومێدییەكی گەورە لە ناو خەڵكدا دروست نەبووە، دەبێت هاوشانی هەنگاوەكانی حكوومەت بۆ چاكسازی، بیر لە چارەسەری ریشەیی بكرێتەوە".
سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییەكانی ئێستای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، مەلا بەختیار گوتی: "ئێستا چەند كۆبوونەوەیەك كراوە و پەیوەندییەكانی ئەو دوو حزبە باشترە و متمانەیەكی باشتر دروست بووە لە نێوان هەردوولا، كۆبوونەوەی دیكەش لە نێوانمان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بگەینە رێككەوتن".
سەبارەت بە بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ڕایگەیاند: "هەڵبژاردن بەشێكی گرنگ دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام دۆخێك دێتە پێشەوە ڕەنگە لە دوای هەڵبژاردن كێشەكانی عێراق لە هەندێك ڕووەوە قوڵتر ببنەوە لە هەندێك ڕووی دیکەوە ئارامی بێتە ئاراوە، وەك چۆن بە دوو هەڵبژاردنی پێشوو كێشەكانی عێراق چارەسەر نەكران، بێگومان بە هەڵبژاردنی داهاتووش باوەڕ ناكەم هەمو كێشەكان چارەسەر بكرێن، بەڵام هەنگاوێكی جوان دەبێت بۆ پێشەوە، دەبێت ھەموو پێکھاتەکانی عێراق بە بەرپرسیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن
basnwes
