لە فێستیڤاڵی "دی سی فاندەم" ژمارەیەک بەرهەمی سینەمایی ئاشکراکران

لە فێستیڤاڵی


رۆژی یەکشەممە گەورەترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیی دی سی فاندەم (DC Fandome) دەستی پێكرد و ژمارەیەک ترەیلەر و تیزەری فیلمی نوێ بڵاوکرانەوە.

لە فێستیڤاڵەکەدا زۆرترین تره‌یله‌ر و هه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر نوێترین فیلم و زنجیره‌ كۆمیكه‌كانی "دی سی" بڵاوکرانەوە.

بەرهەمە بڵاوکراوەکان بریتی بوون لە‌:

1. تره‌یله‌ری فیلمی ژنی سەرسووڕهێنەر (wonder woman)



2. چەند وێنەیەکی دوەین جۆنسن لە رۆڵی بلاک ئادەم لە فیلمی "Black Adam" بڵاوکرانەوە





3. بڵاوبوونه‌وه‌ی تیزەری "The Suicide Squad" و دەرکەوتنی "رۆبەرت باتینسن" لە رۆڵی "برووس وەین"ـدا.




4. کۆنسێپت ئاڕتی فەرمیی فیلمی "flashpoint" بڵاوکرایەوە فلاش بە پۆشاکێکی نوێ و باتمانەکەی مایکڵ کیتنەوە دەرکەوتەوە.

5. یەکەم تیزەر ترایلەری فەرمیی فیلمی "The Batman"ـی ڕۆبەرت پاتنسن بڵاوکرایەوە.



5. یەکەم تیزەری فیلمی Black Adam بڵاو بووەوە. تیزەرەکە بە شێوەی کۆنسێپتە، چونکە هێشتا کاری وێنەگرتنی بۆ نەکراوە.

دی سی فاندەم گەورەترین فێستیڤاڵی ئۆنلاینە، هەموو کاست و فیلم و زنجیرەکانی "دی سی" بەبێ جیاوازی لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادە دەبن و پانێڵی تایبەت بە خۆیان دەبێت و لەوێ نوێترین هەواڵ و ترایلەری زنجیرە و فیلمە نوێکانی دی سی نمایش دەکرێت.
rudaw -
Top