وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی جووتیارانی هه‌رێم ده‌دات
له نووسراوێكدا كه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی رێكاره‌كان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه و كۆپییه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو رایگه‌یاند، پاڵپشت به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له‌پێناو پارێزگاریكردن له به‌رهه‌می ناوخۆیی، بڕیاریانداوه له رێكه‌وتی 27ی ئه‌م مانگه‌وه تا كاتێكی نادیار هاورده‌كردنی ته‌ماته له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئاشكراشیكرد، ته‌نها رێگه به‌و به‌روبوومانه ده‌درێت كه مۆڵه‌تی هاورده‌كردنیان وه‌رگرتووه به ره‌چاوكردنی وه‌رگرتنی باج لێیان به‌پێی خشته‌ی باجی ئه‌مساڵ، كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "نابێت هیچ مۆڵه‌تێكی نوێی هاورده‌كردن له‌دوای ده‌رچوونی ئه‌م نووسراوه بدرێت"
k24
