"هاوردەکردنی تەماتە بە قاچاخ لە سنووری سلێمانی زیانی بە جووتیاران گەیاندووە"
کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: " وێڕای ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان باجی خستووەتە سەر ھاوردەی بەرھەمی دەرەکی بەڵام ھێنانی بەرھەمی تەماتە بە شێوەی قاچاخ لە سنووری پێنجوێن بەدەوامە و ئەمەش بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە جووتیارانی سنوورەکە".
گوتیشی: "ئەمڕۆ جووتیارانی سنووری قەزای پێنجوێن ناڕەزاییان دەربڕی لە ھێنانی تەماتە بە قاچاخ ، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان کرد بە وەزارەتی کشتوکاڵەوە کرد و ئەوان پێیانراِگەیاندین کە لەڕێگەی نووسراوی فەرمییەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە دەست بەسەر کۆی ئەو سەوزە و میوانەدا بگیرێت کە لە عەلوەکان بە نایاسایی هاوردە کراون و سزای یاسایی ئەو کەسانەش بدرێت کە بەو کارە ھەڵدەستن".
باسنیوز
