لە سۆران ٤١ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
کرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران، رایگەیاند: "لە ٤٨ کاتژمێری رابردوودا لە سنووری سۆران لە کۆی ١٨٠ پشکنین ئەنجامی ٤١یان پۆزەتیف بوونە واتا تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان".
ئاشکراشیکرد کە تووشبووەکان دوو لە ڕواندز، یەک خەلیفان، یەکێکی دیکەش لە سیدەکان - کەژەک، ئەوانی تر لە ناو سۆرانن، لە گەڕەکەکانی جوندیان، دیانا، نەھری، زۆزک، قەندیل، شۆڕش، گوڵان، ھەرێم، بەختیاری، بارزان، خەبات، بانە، برایەتی.
باسنيوز
