سەرۆكی پێشووی شارەوانیی هەڵەبجە لە سلێمانی دیار نامێنێت

سەرۆكی پێشووی شارەوانیی هەڵەبجە لە سلێمانی دیار نامێنێت
سەرۆكی پێشووی شارەوانیی ھەڵەبجە، کە دانیشتووی سلێمانییە لە دوێنێ یەکشەممە 23/8/2020وە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە و كەسوكاریشی لە ھەوڵدان بۆ زانینی زانیاری لەبارەی چارەنووسییەوە.

بەپێی زانیارییەكان خدر کەریم، سەرۆكی پێشووی شارەوانیی ھەڵەبجە، لە دوێنێ یەکشەممەوە لە شاری سلێمانی لە ماڵەکەی خۆی چووەتە دەرەوە و هەتا ئێستا نەگەڕاوەتەوە و بنەماڵەکەی بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

هەر لەمبارەوە بەرزان عوسمان گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕايگەیاند: "خدر کەریم، پێشتر سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بووە و ئێستا ماڵی لە سلێمانییە، هەر بۆیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەدا نییە و ئاگاداری ئەو بابەت نین".












باسنيوز


Top