به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیان کارەکانی ڕادەگرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/8/2020، ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیانى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری هاووڵاتییان و پارێزەران دەکەینەوە، بەهۆی بەردبارانکردنی بینای بەڕێوەبەرایەتیمان کە دەکەوێتە ناو قایمقامیەتی کەلار و سووتاندنی بەشێک لە کەلوپەل و کەرەستەی ناو بیناکە، ئێستا ئیش و کارەکانمان ڕاگرتووە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ڕاگرتنى كاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆمارکردنی خانووبەرەی گەرمیان تا کاتێکی نادیاره.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه دوێنێ یه‌كشه‌ممه ڕێکخستن و راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییانی كەلار و دەوروبەری لە قایمقامیەتی كەلار ڕاگیرا.
باسنيوز
