لە شەقڵاوە دەست بەسەر دەیان ماتۆرسكیلدا گیرا

لە شەقڵاوە دەست بەسەر دەیان ماتۆرسكیلدا گیرا
قایمقامیەتی قەزای شەقڵاوە بە هاوکاریی پۆلیسی هاتوچۆ لە هەڵمەتێكدا توانیان دەست بەسەر دەیان ماتۆرسكیلدا بگرن كە ببوونە هۆی بێزار كردنی دانیشتوان.

ئیبراهیم شیخەڵا قایمقامی شەقڵاوە ڕايگەیاند: "هەندێك ماتۆرسكیل لەنێو قەزای شەقڵاوە هەبوون کە بەهۆی دەنگە دەنگ و توند لێخوڕینیان ببوونە هۆی هەراسانكردن و بێزاركردنی دانیشتوان".

گوتیشی: "بە هاوكاریی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتۆچۆی شەقڵاوە هەڵمەتێكمان بۆ دەستگیرکردنی ئەو ماتۆرسكیلانە دەست پێ کرد و توانیمان دەست بەسەر دەیان ماتۆرسكیلدا بگرین، لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاووڵاتیان، ئەم هەڵمەتە لە ڕۆژانی داهاتووش هەر بەردەوام دەبێت".












باسنيوز






Top