وەزارەتی تەندروستی لەبارەی فڕێدانی ماسکی بەکارهاتوو ھۆشداری دەدات
د.خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند: "بەداخەوە لە ھەندێک شوێن ھەندێ لە ھاووڵاتییان بەدی دەکرێن کە ماسکی بەکارھاتوو لەسەر زەوی و شەقام و شوێنە گشتییەکان فڕی دەدەن و ئەوەش زیان و مەترسیی ھەیە، چونکە ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر و خێراتر دەکات".
گوتیشی: "پێویستە ھاووڵاتییان لەو کاتانەدا ماسکەکان فڕی بدەنە تەنەکەی خۆڵەوە، بۆ ئەوەی ھەم دوور بێت لە دەستی ھاووڵاتی و ھەمیش جارێکی دیکە کەسێکیتر بەکاری نەھێنێتەوە، بەتایبەت منداڵان، ھەروەک پێویستە کرێکارانی پاککردنەوە بە وریاییەوە تەنەکە زبڵی ناو خۆڵەکان بکەنە ناو ئۆتۆمبێلی خۆڵ و خاشاکەوە".
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەش کرد: "کەلوپەلی چارەسەری بەکارھێندراوی نەخۆشخانەکانی پەتای کۆرۆنا بە شێوەی زانستی و لەڕێگەی ئامێری تایبەتیی سووتانەوە لەڕێگەی تیمی تایبەتەوە لەناو دەبرین".
باسنيوز
