پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕوونکردنەوە لە بارەی گرتە ڤیدیۆکەی نێو تونێلی پیرمام دەدات
موقەدەم فازڵ حاجى، گوته‌بێژى پۆلیسى هاتۆچۆى هه‌ولێر به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "لێدانى هۆڕن كارێكى باش نییه ئه‌و شوێنانه‌ى كه له ڕووى یاساییەوە قەدەغەیە هۆڕنیان تێدا لێبدرێت ناوچه شاخاوییه‌كان و نێو تونێله‌كان و بەردەم نه‌خۆشخانه‌كانن چونكه كاریگه‌رى و لێکەوتەی خراپی دەبێ".
سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تیایدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دەردەکەون کە هۆڕنێکی زۆر لە نێو تونێلی پیرمام لێدەدەن و ناڕەزاییەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت لێکەوتەوە، ناوبراو گوتی: "ئه‌مه كارێكى باش نییه هۆڕن لێبده‌ى له نێو تونێل به‌م شێوه‌یه چونكه ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌رینه‌وه ڕووبدات له نێو تونێله‌كه و ببێته هۆى ڕووخان".
ڕاشیگه‌یاند: "ئێمه له‌م لە بەرامبەر ئەو کارەدا ناتوانین هیچ ڕێوشوێنێک بگرینە بەر به‌ڵام له نێو تونێله‌كه كامێراى چاودێرى هەیە و رێژەی خێرایی تۆمار دەکات، ناشكرێت ئێمه له هه‌موو تونێلێك چه‌ندین كارمه‌ندى هاتۆچۆ جێگیر بکەین".
basnwes
