باره‌گای بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە

باره‌گای بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە
باره‌گای بارزانی پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حوسێن خدر ره‌شۆ، پێشمه‌رگه‌ی هەردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان دەکات.

دەقی پرسەنامەکە:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی حوسێن خدر ره‌شۆ به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان (حوسێن خدر ره‌شۆ)مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون


basnwes
Top