تادێت ژمارهی بهخشهرانی پلازما له ههولێر زیاتر دهبێت
عهلی كانهبی، یهكێك له چاكبووهكانی كۆرۆنا كه سهردانی بانكی خوێنی كردووه بۆ ئهوهی پلازما ببهخشێت، بۆ كوردستان24 وهسفی كاتی تووشبوون به ڤایرۆسهكهی كرد و گوتی: "ھەرکەس ئازارەکانی کۆرۆنا نەبینێت نازانێت توشبوانی دیكە لە چ بارودۆخێکدان، بۆیە لە دوای چاكبوونەوەم یەکەم كار كە بیرم لێكردووەتەوە ئەوە بوو، بێم پلازما ببەخشم بۆ ئەوەی ژیانی كەسێكی دیكە رزگار بكەم".
ههر لهو بارهیهوه هۆشیار یاسین، بەڕێوەبەری بانكی خوێن لە ھەولێر ئاشكرایكرد: دوای بانگەوازی وەزارەتی تەندروستی ژمارەی ئەو كەسانەی پلازما دەبەخشن رۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێت و تا ئێستا زیاتر لە 700 كەس سەردانی كردوونە و پلازمایان بەخشیووە.
ھەر تووشبوویەکی کۆرۆنا دوای 2 ھەفتە لە چاکبوونەوەی دەتوانێت پلازما ببەخشێت و پلازمای ھەر چاكبووەوەیەکیش دەتواندرێت بۆ 3 تووشبوو بەکار بھێندرێت، ئەمە جگە لەوەی کە ئەوانەی لە کۆرۆنا چاكبوونەتەوە دەتوانن، 3 بۆ 4 جار پلازما ببەخشن.
k24
