ئافره‌ته ونبووه‌كه‌ی هه‌ولێر له كه‌ركووك دۆزرایه‌وه
پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ، هاوسەری ئه‌و ئافره‌ته لەڕێگەی کوردستان24ـه‌وه داوای سۆراخی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد و گوتی: ماوه‌ی 11 رۆژە 12 منداڵی خۆی جێهێشتووە و بێسەروشوێنە، کچێکمی لەگەڵ خۆی بردووە، کچەکەم پەیوەندی پێوە کردووم و گوتوویەتی: "فریامکەوە نەوەك بمفرۆشن".
كه‌مال موقه‌یه‌د، هاوسه‌ری ئه‌و ئافره‌ته ئاشكراشی كردبوو، كه ماوه‌ی 20 ساڵە هاوسەرگیرییان کردووە و هیچ کێشەیەکیان نەبووە، گوتیشی: "هاوسەرەکهم خاوەن پێداویستیی تایبەتە، چونکە کاتی خۆی مینی پێدا تەقیوەتەوە، هەروەها نەخۆشیی دەروونی هەیە".
هه‌روه‌ها راگەشیاند، "هەر لەگەڵ ونبوونی هاوسەرەکەی، لە 9-8-2020 پۆلیسی سلێمانیمان ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ دیار نییە".
هه‌روه‌ها پێشتر یەکێك لە کچەکانی ئه‌و ئافره‌ته، پەیوەندی بە کوردستان24ـەوە کرد و بە قوڕگی پڕ لە گریانەوە گوتی: دایکم چەند رۆژێکە ون بووە و کەس سۆراخی نازانێت، گوتیشی: "هیچ کێشەیەکمان لە ماڵەوە نەبووە، کە هۆکار بێت بۆ رۆیشتنی دایکم".
به گوته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و ئافره‌ته، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له كوردستان 24، ئاسانكاری زۆری بۆ كردوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی له‌گه‌ڵ كهچهكهی بیاندۆزنه‌وه.
rudaw
