فەرماندەیەکی پێشمەرگە: فەرهاد سەنگاوی کەسێکی دۆڕاوە و یەكێتی و گۆڕان لەبەر گەندەڵی دەریانکرد
لە دوایین چاوپێكەوتنیدا، فەرهاد سەنگاوی، پەرلەمانتاری پێشووی یەكێتی بە شێوازە ئاست نزمە هەمیشەییەكەی خۆی، هێرشی كردە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە بەرامبەردا کادیر شەھید نازم، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چەمچەماڵ و كەسایەتیی ناسراوی دەڤەرەكە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، فەرھاد سەنگاوی خۆی بە کەسێکی ڕۆشنبیر دەزانێت، بەڵام هەر كە قسە دەكات، دەزانیت چەندە كەسێكی نەخوێندەوارە.
ڕوونیشی كردەوە: ”فەرهاد سەنگاوی كەسێكی بەرژەوەندیخواز و گەندەڵە و دۆڕاوە، ھەر ئەو کاتەی یەکێتی و گۆڕان دەری کرد، ئیتر ئەو کەسە شکستی ھێنا و تووشی دۆخێکی دەروونیی نەگونجاو بووەوە، ئێستاش یەکێتی حیسابی بۆ ناکات، كەچی ئەو پەلاماری پارتی دەدات“.
بە بڕوای فەرماندەكەی پێشمەرگە، فەرهاد سەنگاوی بۆیە هێرش دەكاتە سەر پارتی، تاوەكو لەم ڕێگەیەوە ”شتێكی دەستكەوێت“. دەشڵێت: ”جگە لە گەڕان بەدوای دەستكەوت، فەرهاد سەنگاوی و هاوئاوازەكانی دەزانن پارتی هەوڵدەدات كەشتییەكەی كوردستان بگەیەنێتە كەنارێكی ئارام، بۆیە لە ڕێگەی قسەی ناشرینەوە دەیانەوێت پارتی لەم ئامانجە دوور بخەنەوە“.
كادیر شەهید نازم، فەرماندەی پێشمەرگە داوا لە سەنگاوی دەكات، ”پێش ئەوەی باسی پارتی بكەی، دەستنوێژ بگرە، چونكە پارتی حزبێكی تێكۆشەرە و بۆ ئازادیی كوردستان خەبات و تێكۆشان دەكات
basnwes
