شاسوار عەبدولواحید جارێكیتر لەدەست خۆپیشاندەرانی سلێمانی ڕای كرد

شاسوار عەبدولواحید جارێكیتر لەدەست خۆپیشاندەرانی سلێمانی ڕای كرد
سەرۆكی گرووپی نەوەی نوێ كە بازرگانێكی قەرزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، جارێكی دیكە لە دەست خۆپیشاندەرانی سلێمانی هەڵات.





ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ٨ی ٢٠٢٠، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی گرووپی نەوەی نوێ، لە كاتێكدا داواكارییەكی خەڵكی بۆ بەرژەوەندیی خۆی قۆستۆتەوە و هەوڵدەدات سواری شەپۆلی داواكارییەكانی خەڵك بێت، چووە نێو خۆپیشاندەرانی سلێمانی، لە كاتی گەڕانەوەیدا لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە كە دروشمی (دزە .. دزە)یان دەگوتەوە، بە دەبەی ئاو و بەرد هێرشی كرایە سەر و هەڵات.





ئەمە یەكەمینجار نییە شاسوار عەبدولواحید لەنێو خۆپیشاندەرانی سلێمانی ڕاودەنرێت و پێشتریش لە ٢ی ٦ی ٢٠٢٠، ناوبراو لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە هێرشی كرایە سەر و بە ڕاكردن خۆی ڕزگار كرد.





پێشتر عەبدوڵای كوێخا موبارەك،، سەركردەی پێشووی گۆڕان كە چەند ساڵێكە وازی لە بزووتنەوەكە هێناوە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڕای گەیاندبوو، كەسانێك دەیانەوێت خۆیان بكەنە پێشڕەو یان خەمخۆری خەڵك كە ”سەرتاپایان لە گەندەڵی و قۆڵبڕین و فریودانی خەڵكدا نقوم بووە“.





هاوكات ڕێگەدان بە ”كەسانی ڕابردوو خراپ و خاوەن كۆمپانیا و سەرمایەدار كە بێن و وەك نوێنەری ئەوان خۆیان نمایش بكات“، بە هەڵەیەكی كوشندەی خەڵكی دەزانێت.





جەختیشی كردۆتەوە: “کەسانێک کە تائێستاش بەردەوامن لە بازرگانیی ناشەرعی، دەستبەسەردا گرتنی دەیان ملیۆن دۆلاری حکوومەت و داھاتی گشتی بە ناوی کۆمپانیا و وەبەرھێنان، قۆڵبڕینی ھەزاران هاووڵاتی بە ناوی پشکی پڕۆژەی وەھمی و درۆینە”، كەسانێكیتریش كە “ئێستا دەزانن ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ڕێگایە، بەپەلە پڕوزێ سوکانەکەیان باداوەتەوە و فرمێسکی درۆینە بۆ خەڵکی برسی دەڕێژن”.





عەبدوڵای كوێخا موبارەك بە پێویستی زانیوە ڕێگە بە بەشداریكردنی ئەم جۆرە كەسانە لە كۆڕ و گردبوونەوە جەماوەرییەكان نەدرێت، “بۆ ئەوەی جارێكی دیكە خەڵكی برسی نەكرێنەوە بە پەیژەی سەركەوتنی ئەم جۆرە قۆڵبڕ و هەلپەرستانە”.























باسنيوز





Top