گەندەڵی گەیشتە (پشکنینی کۆرۆنا)ی گەشتیاران لە عێراق
سەرچاوەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، روونی کردەوە: “قەرەباڵغیی زۆر لە تاقیگەکان وای لە هاووڵاتییان کردووە، کە بەڕاستیی لەوە بترسن، کە لە کاتی پشکنیندا دەربکەوێ تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە”. گوتیشی: “ئەمەی وای لێ کردوون بەدوای ئەوانەدا بگەڕێن، کە بەبێ پشکنین ئەنجامیان پێ بدەن، لە ترسی ئەوەی، نەبادا بچن بۆ تاقیگەکان و لەوێ لەناو ئاپۆرای خەڵکدا تووشی ڤایرۆسی کرۆنا ببن”.
سەرچاوەکە روونیشی کردەوە: “پێویستە وەزارەتی تەندروستی ژمارەی سەنتەرەکانی تایبەت بە پشکنینی گەشتیاران زیاد بکا و کاری ئەو سەنتەرانە رێک بخا، بۆ ئەوەی حاڵەتی گەندەڵییان تێدا روو نەدا، ئەمەش لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتییانەوە”.
وەزارەتی تەندوستی و ژینگەی عێراقی رایگەیاند، چەند تاقیگەیەکیان لە بەغدای پایتەخت تایبەت کردووە، بۆ پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن.
وەزارەتی دەڵێ: “تاقیگەکانی نەخۆشخانەی (دار التمريض)ی تایبەت لە (مدينة الطب)ی ناوەڕاستی بەغدا و تاقیگەی راوێژکاریی بەرامبەر نەخۆشخانەی (یەرمووکی فێرکاری) لە رۆژئاوای بەغدامان بۆ پشکنینی (كوفيد-19) بۆ ئەو کەسانە تایبەت کردووە، کە گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن”.
باسنیوز
