پۆلیسی هەولێر دیاردەی مەیخواردنەوە و نێرگەلەکێشان لەسەر شۆستەی شەقامەکان بنبڕ دەکات
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ی ٨ی ٢٠٢٠، پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا بڵاویکردووەتەوە: "بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی هەولێر، لە هەڵمەتێكدا هەڵسان بە چۆڵكردنی زۆربەی شوین و شەقامە گشتییەكان، شەقامەکەیان بەو کەسانە چۆڵ کرد کە بۆ مەیخواردنەوە و نێرگەلەکێشان لەسەر شۆستەکانی ئەم شەقامە دانیشتبوون".
هەروەها پۆلیسی هەولێر جەختیش دەکاتەوە، کە ئەو دیاردەیە، سیمایەکی ناشارستانییە و لە هەموو شەقام و شوێنە گشتییەکانیش بنبڕ دەکرێت.
باسنیوز
