له‌ هه‌رێمى كوردستان 532 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان 532 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 532 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22/8/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆناى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 532 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون و 11 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌و 11 كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، هه‌شتیان له‌ هه‌ولێر بوون، یه‌كێكیشیان له‌ دهۆك بوو و ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان له‌ گه‌رمیان بووه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٧٨)

١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)
٨٥ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٦ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە.

٢. پشکنین: (٤٢٠٨ پشکنینی نوێ)
(١٢٣٠ هەولێر)، (٥٢٥ سلێمانی، ٧٣ گەرمیان)، (٢٣٨٠ دهۆك)

٣. تووشبوو: (٥٣٢ تووشبووی نوێ)
(٢١٤ هەولێر)
(١٠٣ سلێمانی، ١٤ گەرمیان)
(٢٠١ دهۆك)
٤. چاکبوون: (٣٧٨ چاکبوون)
(٢٥٢ هەولێر)
(٢٤ سلێمانی، ٢١ گەرمیان)
(٨١ دهۆك)

٥. مردن: (١١ مردن)
(٨ هەولێر)
(١ گەرمیان)
(٢ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٠٣ (٢١٧١٨ دەرچوو)
پشکنین ٢٧٣٠٠٤ (١١٤٠٤٣ هەولێر، ٨١١٥٨ سلێمانی، ٧٥٢٤٣ دهۆك، ٢٥٦٠ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٤٢٧١ (٩٩٤٢ هەولێر، ١٠٨٢٢ سلێمانی، ٢٧٤٣ دهۆك، ٧٦٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٤٠٢٨ (٥٤٠٦ هەولێر، ٧٠٣٣ سلێمانی، ٩٤٢ دهۆك، ٦٤٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٣٥٧ (٤٢١٩ هەولێر، ٣٢٥٧ سلێمانی، ١٧٧٨ دهۆك، ١٠٣ هەڵەبجە)
مردن ٨٨٦ (٣١٧ هەولێر، ٥٣٢ سلێمانی، ٢٣ دهۆك ،١٤ هەڵەبجە)

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢ی ئاب ٢٠٢٠












باسنيوز



Top