وەزارەتی تەندروستی: گرفتی نەبوون و کەمیی پلازمای خوێن چارەسەر کراوە
د.محەمەد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاند: "ھەندێک لە تووشبوانی پەتای کۆرۆنا، پێویستییان بە پلازمای خوێنی ئەو کەسانەیە کە تووشی پەتاکە بوون و چاک بوونەتەوە کە پێشووتر لەو ڕووەوە گرفتمان ھەبوو کە ئێستا بەخۆشحاڵییەوە بەردەستبوونی پلازماکە ئاسانترە و ھاوڵاتییەکی زۆر کە لە پەتاکە چاک بوونەتەوە وئامادەن بۆ بەخشینی پلازما".
گوتیشی: "پلازمای خوێن لە بانکەکانی خوێن و بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک پشکنینی پێشوەختە لە خوێنی کەسی چاکبووەوە لە پەتاکە وەردەگیردرێت و بە ڕێنمایی و بڕیاری پزیشکی پسپپۆڕ لە ھەندێک تووشبووی پەتای کۆرۆنا دەکرێت".
د.محەمەد قادر باسی لەوەش کرد: "توانراوە پلازماکە تەنھا لە ھاووڵاتیانی تووشبوو وەربگیردێت و پێویستمان بە پلازمای خوێن لە دەرەوە نەبووبێت، و بێبەرانبەریش دەدرێتە تووشبووەکە بە پێچەوانەوە ھەر کەسێک بە پارە ئەو کارە بکات، بە نایاسایی لەقەڵەم دەدرێت و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت"
باسنيوز
