له هه‌ولێر خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی دابه‌شكرا
فرسه‌ت سۆفی له وتارێكدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ژووری ئۆپراسیۆنی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرنگمان دا و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆین، بۆ ئه‌وه‌ی به ره‌سمی رابگه‌یه‌ندرێن.
گوتیشی: ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك زۆر زۆر خراپه، هه‌رچه‌ند ره‌وشی كۆرۆنا مه‌ترسیداره، بۆیه بڕیارمانداوه به ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی كارئاسانی بۆ كاروبژێوی هاووڵاتیان بكه‌ین.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له وته‌یه‌كدا وێڕای پیرۆزبایی له یه‌كه‌مه‌كان، رایگه‌یاند، ساڵێكی سه‌ختمان تێپه‌ڕاند و هه‌رێمی كوردستان پێش زۆر له وڵاتان توانی پرۆسه‌ی خوێندن به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌به‌رێت.
گوتیشی: به ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی رۆژی 16ی ئاب له سلێمانی مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تمان به‌سه‌ر یه‌كه‌مه‌كانی سلێمانی دابه‌ش كرد و ئه‌مڕۆش 20ی ئاب، له هه‌ولێر ئه‌و مه‌راسیمه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و له كاتێكی نزیكی داهاتووشدا هه‌مان مه‌راسیم له دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین.
k24
