دوو وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له سنه بازاڕێكی هاوچه‌رخ درووستده‌كه‌ن
پڕۆژه‌كه له ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واو ده‌كرێت و دوای ته‌واوكردنی، بۆ یەكەمجار سنە ده‌بێته خاوەن بازاڕێكی ھاوچەرخ. شارەوانی سنە زەوی و مۆڵەتی كاركردنی بۆ دابینكردوون و دوو وەبەرھێنەری هه‌رێمی كوردستان بە سەرمایەی خۆیان دروستی دەكەن. پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری 50 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه بنیاتده‌نرێت.
سەرەتای ھاوینی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی ھەردوو پارێزگاری سنە و سلێمانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە دانرا و ئێستا پڕۆژەی سنە سەنتەر له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه
k24
