دوو گەنج لە زێی گەورەدا خنکان
موقەدم فیراس ئاکرەی، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تیمەکانیان بۆ زانینی ھۆکاری خنکانی گەنجەکان بەرەو شوێنی رووداوکە بەرێکەوتوون.
ئومێد سورچی، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی گوندەکەیە و بە رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی چوار گەنجی گوندەکە بە مەبەستی مەلە دەچنە سەر زێی گەورە، دووانیان خنکاون و دووانی دیکە لەلایەن چەند کەسێکی گوندەکەوە رزگراکراون.
ئۆمێد سورچی ئاماژەی بەوە دا، یەکێک لە خنکاوەکان کچێکە بە ناوی "فاتیمە عەزیز" و 16 ساڵانە، ئەوی دیکەیان کوڕێکی 14 ساڵانە بە ناوی "عەبدوڵلا مەقسوود
rudaw
